zagros news agency

ڕێوڕەسمی حەوتەمین خەڵاتی کارۆ بەڕێوەچوو

رۆژی یەکشەممە، لە سلێمانی ڕێوڕەسمی حەوتەمین خەڵاتی کارۆ بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و دەلیل جەمال، نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی، بەڕێوەچوو.

دەلیل جەمال، ڕاوێژکاری وەزارەت بە نوێنەرایەتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وتاری وەزارەتی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە ڕۆڵ و گرنگی کار و بەرهەمەکانی ناوەندی کارۆ کرد، لە خزمەتکردنی کایەی ڕۆشنبیری و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی.

هەروەها پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پڕۆژە ڕۆشنبیرییەکانی ناوەندەکە دووپاتکردەوە و پیرۆزبایی لە براوەی ئەمساڵی خەڵاتەکە کرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا چەپکەگوڵی پیرۆزبایی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشکەش بە د. هێمن عومەر خۆشناو کرا لە پای خزمەتە بەرچاوەکانی بە بوارەکانی ڕۆشنبیری.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمە نوێیەکەی تۆم کروز زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە

ART

جان پیێر مارتینیز خەڵات دەکرێت

ART

کار لەسەر رێکخستنەوە و بەرەوپێشچوونی شانۆ لە هەولێر دەکرێت

ART