بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم فێستیڤاڵای کولتووری پێکهاتەکانی کەرکووک بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە بە چاودێری و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی “نەوە” و “هەنگاوی نوێ” ڕۆژی 2ـی ئەیلوولی 2026، سازدرا، تێیدا پێکهاتەکانی کەرکووک بە نمایشە کولتووری و هونەرییەکانیان بەشداریان کرد.
لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکەدا، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت لە وتارێکدا، وێڕای نرخاندنی کاری پێکەوەیی و ستایشکردنی ئامادەبوونی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک لە فێستیڤاڵەکەدا، جەختی لەسەر بایەخی پێکەوەژیان و کولتووری فرە ڕەنگی و ئاشتی کۆمەڵایەتیی لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی کار و چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە دووپاتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە بایەخێکی بەرچاوی بە پرسی خزمەتکردنی کولتووری سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان داوە و بەردەوامیش کار دەکات بۆ خزمەتکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکان و قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە و توندوتیژی.

