zagros news agency

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا: بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی “نایاساییە” و جێگەی قبوڵ نییە

ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا، رۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” رایگەیاند، هەر جۆرە هێرشکردنە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان، بەتایبەتی دامەزراوەکانی وزە، کارێکی “نایاسایی” و “قبوڵنەکراوە”.
کۆستا لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “ئەم پڕەنسیپە هەم بۆ جەنگی رووسیا لە ئۆکرانیا راستە، هەم بۆ هەموو شوێنێکی دیکەی جیهان.” هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە خەڵکی سڤیلی ئێران قوربانیی سەرەکیی دەسەڵاتی وڵاتەکەیانن و لە ئەگەری پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا، ئەوان دەبنە یەکەمین قوربانی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا بەبێ ئەوەی ناوی ئەمریکا یان ئیسرائیل بهێنێت، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی گرژییەکانی کرد. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، کۆستا ئاشکرای کرد پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامداوە و تێیدا داوای وەستاندنی “دەستبەجێ”ی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و کردنەوەی رێڕەوی کەشتیوانیی بەسەر گەرووی هورمزدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

یاسین

لێژنه‌ی دارایی عێراق لەڕێگای زاگرۆسەوە هۆشداریەکی توند دەدات

یاسین

لە توركیا تەقینەوەیه‌ك ڕووی دا و چه‌ندین كه‌س كوژران

سەڵاح