zagros news agency

“دوا گۆرانی”ـی شاباز زەمانی لە هەولێر نمایش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بە پاڵپشتی پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” نمایشی تایبەت بۆ فیلمی سینەمایی “دوا گۆرانی” ڕێکدەخات.

 

“دوا گۆرانی” لە دەرهێنانی میلا فەیزوڵڵا بیکییە و بۆ یەکەم جارە نمایشی تایبەتی بۆ دەکرێت. ئەم بەرهەمە لە هەمان کاتدا یەکەمین ئەزموونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانییە لە جیهانی سینەما و ڕۆڵبینیندا، تێیدا هەنگاوێکی نوێ لە ژیانی هونەری خۆی دەنێت.

 

پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” نزیکەی سێ ساڵە بە بەردەوامە، ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە خزمەتکردن بە بزووتنەوەی هونەری، پشتگیری لە فیلمە کوردییەکان و ئاشناکردنەوەی زیاتری بینەرانە بە بەرهەمە سینەماییە کوردییەکان. سەرجەم نمایشەکانی ئەم پڕۆژەیە بە بێبەرامبەر بۆ تەواوی هۆگرانی هونەرە.

 

“دوا گۆرانی” کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی سبەی چوارشەممە، لە سینەما ئێمپایەر لە فاملی مپڵی هەولێر نمایش دەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری نەوتی عێراق: هاوپەیمانییەکی کۆمپانیا ئەمریکی و قەتەرییەکان پڕۆژەی هێڵی نەوتی بەسرە بۆ فیشخابوور جێبەجێ دەکەن

یاسین

به‌رپرسانی ئەمەریکا: بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە

سەڵاح

به‌په‌له‌…سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا بۆ زاگرۆس: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ باسی قه‌رز نه‌كراوه‌

یاسین