ئەکتەری ئەمریکی، ئیلین بۆرستین سەر سوڕمانی خۆی لە بەردەوامی کارە هونەریەکانی دەربڕی دوای گەیشتنی بە تەمەنی 93 ساڵی.
لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤینس بۆ فیلمی “Place to Be”، بۆرستین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە گەنجیدا لەو بڕوایەدا بووە کە کارەکانی لە تەمەنی 40 ساڵیدا کۆتاییان پێدێت.
فیلمی “Place to Be” لە دەرهێنانی کورنێل مۆندرۆتسۆیە و چیڕۆکی هاوڕێیەتی لەنێوان ژنێکی بەتەمەن و پیاوێک دەگێڕێتەوە کە کۆترێکی ونبوو دەگەیەننەوە خاوەنەکەی.
لە فیلمەکەدا تایکا وایتێتی و پامێلا ئاندەرسۆن بەشدارن. دەرهێنەرەکە ڕۆڵەکەی بە تایبەتی لەبارەی بۆرستین نووسیوە.
بۆرستین لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە لە دوو فیلم لەگەڵ کورتە فیلمی“Flesh Impact”، هەروەها خەڵاتی شێری زێڕینی بۆ دەستکەوتی ژیان پێبەخشرا و ئامادەبووان بە چەپڵەڕێزان لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشوازییان لێکرد.

