zagros news agency

جێک جیلینهاڵ و فیبی داینڤۆر لە “Remain” کۆدەبنەوە

کۆمپانیای “وارنەر برۆس پیکچەرز” یەکەم ترایلەری فەرمی بۆ فیلمی “Remain” بڵاوکردەوە، تێیدا جێک جیلینهاڵ و فیبی داینڤۆر رۆڵ دەگێڕن، وەکو ئامادەکارییەک بۆ نمایشکردنی لە سینەماکاندا هاوکات لەگەڵ ڕۆژی خۆشەویستی لە ساڵی 2027.

 

فیلمەکە هاوکارییەکی سینەمایییە لەنێوان دەرهێنەر ئیم نایت شیامالان و ڕۆماننووس نیکۆلاس سپارکس، بەپێی چیرۆکێک کە هەردووکیان ئامادەیان کردووە، لەکاتێکدا شیامالان ئەرکی نووسینی سیناریۆ و دەرهێنانی لەئەستۆ گرتووە لە بەرهەمێکدا کە ڕومانسییەت و نادیاری و جۆش و خڕۆشی سەروو سروشت تێکەڵ دەکات.

 

 

ڕووداوەکانی فیلمی “Remain” لەبارەی تێت گۆردۆن دەسوڕێنێتەوە کە ئەندازیارێکی تەلارسازی گۆشەگیرە و دەچێتە شارۆچکەیەکی بچووک بۆ تەواوکردنی دوایین پڕۆژەی، پێش ئەوەی چاوی بە کچێکی گەنجی نادیار بکەوێت بە ناوی ڕێن کە فیبی داینڤۆر ڕۆڵەکەی دەبینێت.

 

لەگەڵ گەشەکردنی پەیوەندی نێوان تێت و ڕێن، خۆی لە نێوەندی کۆمەڵێک راز و ڕووداوی تەمومژاویدا دەدۆزێتەوە، تا بۆی دەرکەوێت شارۆچکەکە نهێنییەکی مەترسیدار دەشارێتەوە کە ئاڕاستەی ژیانی سەرەوژێر دەکاتەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمێك بۆ بڵاوكردنەوەی كتێبی (دیاسپۆرا و نیشتمان) بەڕێوەچوو

ART

پیرۆزباییەک لە فازل میرانییەوو

سەڵاح

هاری پۆتەری نوێ نامەیەکی لە “جادووگەرە کۆنەکە”ـەوە پێ دەگات

ART