zagros news agency

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی بۆ فیلمێکی کوردی دەردەبڕێت

ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە دیاریکردنی فیلمی “بەهەشت نابینیت؛ ئەگەر ژن بتکوژێت”ـی دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا لەلایەن عێراق بۆ خەڵاتی ئۆسکار، پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرکەوتنی زیاتری فیلمەکە و بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار دەربری.

 

لە دەقی پەیامی پشتیوانی بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا دا هاتووە: “بڕیاری کاندیدکردنی فیلمی ” بەهەشت نابینیت؛ ئەگەر ژن بتکوژێت” – ” No Paradise If You Are Killed By A Woman”ـی دەرهێنەری ناوداری کورد هەڵکەوت مستەفا بۆ لیستی باشترین فیلمە درێژە نێودەوڵەتییەکانی خەڵاتی ئۆسکار پیرۆز بێت. وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پشتیوانی خۆمان بۆ سەرکەوتنی فیلمەکە دووپاتدەکەینەو..

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام پشتیوانێکی بەهێزی هونەر و پیشەسازی فیلمە لە کوردستاندا و بەردەوامیش کار دەکات بۆ سەرکەوتن و سەرخستنی پڕۆژە هونەرییەکانی سینەماکار و فیلمسازانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

 

لەو سۆنگەیەوە پشتیوانیکردنی دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا و هەوڵەکانی سەرخستنی ئەو بەرهەمە ناوازەیە، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکان لە ئۆسکاردا، وەک ئەرک دەبینین و بە هەموو توانامانەوە هاوکار و پشتیوان دەبین.

 

ئەم فیلمە کوردییە، بەشێک لە چیرۆکی سەرکەوتنی کورد لە شەڕی دژ بە تیرۆری داعش و قارەمانێتی ئافرەتی کورد دەگێڕێتەوە و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پێشخستنی پیشەسازی سینەما و بەرهەمهێنانی فیلم لە کوردستان دەبێت، بۆیە هەموو پشتیوانییەکی هەوڵەکانی سەرکەوتنی دەکەین.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سێلینا گۆمێز ژمارەیەکی پێوانەیی لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب تۆمار دەکات

ART

سینەمای تورکیا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی لەدەستدا

ART

لە سلێمانی رێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “یاده‌وه‌ری و رازه‌كانی ژیانم” بەڕێوەچوو

ART