zagros news agency

فۆدین گاڵتە بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد دەکات

دوای ئەوەی دوێنێ لەدێربی مانچێستەر هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە،لەیارییەکەدا ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا فێل فۆدینی یاریزانی سیتیزن لەخولەکی 23 بەهۆی بەرکەوتنی توندەوە لەلایەن مایکڵ ئۆلیڤەری ناوبژیوان بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا،کە ئەمە یارییەکەی قورس کرد لەسەر هاوڕێکانی،بەڵام لەکۆتاییدا توانیان بە گۆڵێک براوەبن.

دوای یارییەکە فۆدین لە ڕێوڕەوێکدا گاڵتەی بەهاندەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد کرد سەرەڕای ئەو هاوار و قسانەی بە دەنگێکی بەرزەوە لەسەری دەکرا،بەڵام بەردەوام بوو لەگاڵتە کردن و خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕی بەو ئەنجامەی بەدەستیان هێنا.

دوای ئەو ڕووداوەس فۆدین بەوەندە نەوەستا،لە تویتێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسی؛ببوورن بۆ ئەوەی نەمتوانی تاکو کۆتایی هاوکاری هاوڕێکانم بکەم،بەڵام ئەوان توانیان یارییەکە لەبەرژەوندی خۆمان یەکلایی بکەنەوە،زۆر سوپاسیان دەکەم،شانازی بەخۆم دەکەم شین پۆشم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفا؛ مۆندیاڵ لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

یاسین

هۆکاری گۆڕینی دێمبێلی و کڤاراتسخێليا لە زاری لویس ئێنریکییەوە

ahamd.luqman

ئارسناڵ ئارتێتا دوور دەخاتەوە

یاسین