ئهمرۆ دووشهممه، بەسەرپەرشتی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەددین، لەسەنتەری خانەنشینانی هەولێر، پرۆژەی شێوەکاریی هاوبەش بە ناونیشانی “ڕەنگەکانی تەمەن” لە باغی شار لە هەولێر کرایەوە، تێیدا بەشێک لە خانەنشینان بەهاوبەشی بەرهەمە هونەرییەکانیان و دەستڕەنگینی و ئەزموونی شێوەکاریی خۆیان بۆ میوانان نمایش کرد .
چالاکییەکە بهئامادهبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و د. کامەران سەرۆکی، زانکۆی سەلاحەددین و سیروان عوسمان، بەرێوەبەری گشتی هونەرو رۆشنبیری هەولێر و ژمارهیهك له مامۆستاو هونهرمهندو ئارهزوومهندانی هونهری کرایەوە.
پرۆژە هاوبەشەکە، بە مەبەستی پشتیوانی لە تواناکانی خانەنشینان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە چالاکییە هونەری و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو، تابلۆیەکی هاوبەشی کاری شێوەکاری لەخۆگرتبوو، کە هەر رەنگێک بەشێک لە بیرەوەری، ئەزموون و بینینی تایبەتی هونەرمەندانی بەشداری پێشانگەکە دەخەنەڕوو.
“ڕەنگەکانی تەمەن” پەیامێکە بۆ ئەوەی؛ تەمەن سنوورێک نییە بۆ بەرهەمهێنان و داهێنان؛ بەڵکو ئەزموونی ژیان دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بۆ دروستکردنی بەرهەمی هونەری و بەشداریی زیاتر لە ژیانی کۆمەڵایەتی.
هەر لەو چاڵاکیەدا پارێزگاری هەولێر، قەڵغانی رێزلێنانی بەسەر بەشێک لە بەشداربووان دابەشکرد .
پێشانگەکە لە ژینگەی سروشتی و ئارامی باغی شار بەڕێوەچوو، هەلی ئەوەی رەخساند کە هاووڵاتیان لە نزیکەوە بەرهەمەکانی بەشێک لە خانەنشینان ببینن و لە توانایی و ئەزموونی هونەرییان کەڵک وەربگرن.

