zagros news agency

تەمویلی مووچەی مانگی ئاب گەیشت و دابەشکردنی دەست پێ دەکات

 

ئەمڕۆ، بڕی 831,666,000,000 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو، بڕی 120,000,000,000 دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.

سەرەڕای ئەو بڕە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 6,030,166,545 دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی ئاب نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی دارایی مووچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، دوای تەواوکردنی رێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، راستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا لە بڕیارێکی مێژووییدا قەدەغەی هەناردەکردنی چەک بۆ سووریا هەڵدەگرێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێ

دڵشاد

ئاگادارییەك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی وەرگرتنی باج

سەڵاح