بەرهەمی نوێی زنجیرەی بەناوبانگی ترسناک “Resident Evil” ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی بۆکس ئۆفیس.
پێشبینییە سەرەتایییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، فیلمەکە لە ڕۆژانی یەکەمی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکا نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.
هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەدواداچوون لەو بڕوایەدان، داھاتەکە 50 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت و نزیک ببێتەوە لە 60 ملیۆن دۆلار.
تێچووی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە 75 ملیۆن دۆلار بووە، زاک کریگەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. کریگەر پێشتر بە فیلمی “Weapons” سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردبوو، چونکە بە تێچووی 38 ملیۆن دۆلار توانى 270 ملیۆن دۆلار لە ئاستی جیهاندا کۆبکاتەوە.
چیرۆکی ئەم ئیشە نوێیە لەبارەی کارمەندێکی گەیاندنی دەرمانە، لە ناوەڕاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک لە شارێکدا ڕووبەڕووی مەترسییەکان دەبێتەوە.

