ئەکادیمیای سینەمای ئیسپانی بڕیاریدا، فیلمی “La Bola Negra” لە دەرهێنانی خاڤیێر کالڤۆ و خاڤیێر ئامبرۆسی بنێرێت بۆ کێبڕکێی خەڵاتی ئۆسکاری 2027 لە پۆلی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی.
ئەم بەرهەمە لە فێستیڤاڵی کان بەشداری کرد، دوای نمایشکردنی بۆ ماوەی 16 خولەک چەپڵەڕێزانی بۆ کرا، دەرهێنەرەکانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەریان بەدەستهێنا.
کۆمپانیای نێتفلێکس مافی نمایشی لە ئەمریکا و کەنەدا کڕیوەتەوە، بڕیاریداوە لە 16ی تشرینی یەکەم لە سینەماکان پێشانی بدات.
چیرۆکی فیلمەکە لەبارەی 3 بەسەرهاتی پەیوەستدارە لە ساڵانی 1932 و 1937 و 2017، کە تیشک دەخاتە سەر ئەزموونی هاوڕەگەزخوازان لە ئیسپانیا.
ئەم کارە لە دەقی ڕۆمانێکی تەواونەکراوی فیدیریکۆ گارسیا لۆرکا وەرگیراوە. ئەکتەرانی بەناوبانگ وەک پێنێلۆپی کروز و گلێن کلۆز بەشداری تێدا دەکەن.
بڕیارە ئەکادیمیای ئۆسکار لیستی کورتکراوە لە 15ی کانوونی یەکەم بڵاوبکاتەوە.

