کۆمپانیای Meta تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند کە ڕێگە بە
بەکارهێنانی ئامرازە زیرەکەکانی وەک ChatGPT، Claude و Cursor دەدات بۆ ئەنجامدانی هەموو کارە تەکنیکی و بێزارکەرەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەبردنی WhatsApp Business.
گرنگترین ئەو کارانەی ژیریی دەستکرد ئەنجامیان دەدات
* دروستکردنی قالبی پەیامەکان (Message Templates): پێشتر بۆ ناردنی پەیامی ئۆتۆماتیکی بۆ بەشداربووان، دەبوو بە دەست داواکاری پێشکەش بکەیت؛ ئامرازە زیرەکەکان خۆیان پەیامەکان دەنووسن و دەیاننێرن بۆ پەسەندکردن.
* دروستکردنی کاتالۆگی بەرهەمەکان: ژیریی دەستکرد دەتوانێت لیستی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان بە وێنە و نرخەوە بباتە ناو سیستەمی واتسئاپەوە.
* چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان: لە بری گەڕان بەدوای کێشە و کۆدەکانی هەڵەدا، بریکارە زیرەکەکان خۆیان بەدوای کێشە تەکنیکییەکاندا دەگەڕێن و چارەسەریان دەکەن.
ئەم هەنگاوە یارمەتی خاوەن کار و کۆمپانیاکان دەدات کە بەبێ پێویستبوون بە شارەزایی بەرزی کۆدنووسین یان بەفیڕۆدانی کات، ئەژمێری بازرگانیی واتسئاپ بە خێرایی ڕێکبخەن و بخەنە کار.

