zagros news agency

ئەکتەری ئەمریکی دینیس هاسکینز کۆچی دوایی کرد

ئەکتەری ئەمریکی دینیس هاسکینز لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای کاروانێکی هونەری بەرفراوان کە تێیدا بە کەسایەتی بەڕێوەبەری قوتابخانە لە زنجیرەی “Saved by the Bell” ناسرا.

 

جی شاكتەر، بریکاری کارەکانی هاسکینز، هەواڵی کۆچی دواییەکەی پشتڕاست کردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی چاودێریکردنی لە شارۆچکەی شاتانوگا لە ویلایەتی تینیسی.

 

شاكتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هاسکینز کەسێک بوو بەردەوام حەزی بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ جەماوەرەکەی دەکرد.

 

هۆکاری فەرمی کۆچی دوایی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڵاوکراوەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە 8 ساڵی ڕابردوودا بەدەست نەخۆشی پارکینستنەوە ناڵاندوویەتی.

 

هاسکینز بە ڕۆڵی ڕیچارد بیڵدینگ لە نێوان ساڵانی 1989 تا 1993 ناسرا. پێش چوونە نێو جیهانی ڕۆڵبینین، لە بواری بەبازاڕکردنی موزیک کاری دەکرد.

 

زیاتر لە 100 بەرهەمی تەلەفزیۆنی و سینەمایی هەیە، لەوانە بەشداری لە “Mad Men” و “The West Wing” کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانی بەردەوامی مین و پاشماوەکانی جەنگ لە سووریا

یاسین

خواردنی گۆشت ئەگەری گەیشتن بە تەمەنی 100 ساڵی زیاد دەکات

یاسین

حکومەتی هەرێم له پێشینەیەک خۆش دەبێت

یاسین