zagros news agency

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ كه‌ركووك بۆ زاگرۆس: ده‌ستبه‌جێ لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك بنێرن

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەن دەکەن لەبارەی شەهیدکردنی دوو گەنجی کورد لە سنووری شارەدێی پردێ.

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ زاگرۆس گوتی: “نیگه‌رانی له‌سه‌ر شه‌هید كردنی ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌ی شارۆچكه‌ی پردێ داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەکەین و هاوکات داوامان کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت.”

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوان پشتیوانی لە هەوڵە ئەمنییەکان دەکەن و گوتی: “ئێمەش هاوکارین لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بەڵام دەبێت ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش زۆر وردتر بکرێن و هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی پردێدا هەبێت، تاوەکو لەژێر ناوی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هاووڵاتی و لاوی بێتاوان نەکرێنە ئامانج.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، حەسەن مەجید داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بەپەلە فەرمانی پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە دەربکات، چونکە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دوو لاوی کورد بە ناحەق شەهید کراون و ده‌بێت راستییه‌كان بۆ رای گشتی روون بكرێنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوژرانی عەقید زەید ئاشکرا دەکات

یاسین

داڕووخانەوەی تۆڕی کارەبا کووبای خستەوە نێو تاریکیی سەرتاسەری

سەڵاح

قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چونی  چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری خست ژیان و سەلامەتیی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکەوەیە

سەڵاح