پلاتفۆرمی نێتفلێکس دیمەنی تاقیکردنەوەی بۆ زنجیرەی بەڵگەنامەیی “The One About Matthew Perry” بڵاوکردەوە.
زنجیرەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی تایبەتی و پیشەیی ئاڵۆزی ماسیو پێری، ئەستێرەی کۆچکردووی زنجیرەی “Friends“.
بەڵگەنامەییەکە لەلایەن کۆمپانیای ماکسین پرۆداکشنز بەرهەمهێنراوە و لە دەرهێنانی ماری ڕوبێرتسنە، وردەکاری نوێ لەبارەی ژیانی ئەکتەرەکە پێشکەش دەکات.
زنجیرەکە پشتبەستن بە شایەتحاڵی ئەو کەسانە دروستکراوە کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا لە پێری نزیک بوون. بەپێی ڕاگەیەندراوی نێتفلێکس،، شایەتحاڵی بۆ یەکەمجار بڵاوکراوەی خوشکەکەی میا پێری بویك و هاوڕێکانی منداڵی لەخۆدەگرێت.
لە دیمەنەکاندا دەنگی پێری دەبیسترێت کە دەڵێت، ناوبانگ کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر نەکرد. خوشکەکەی ئاشکرای کرد، زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلاری بۆ چارەسەری ئاڵوودەبوون خەرجکردووە. ئەم بەڵگەنامەییە لە سێ بەش پێکهاتووە و لە 27 تشرینی یەکەم 2026 بڵاودەکرێتەوە، هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی 3 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی پێری لە تشرینی یەکەمی 2023.

