ڕاپۆرتێکی دادوەری نوێ تێڕوانینی نوێ لەبارەی مردنی کورت کۆبین، ئەستێرەی ڕوکی ئەمریکی و گۆرانیبێژی گرووپی نێرڤانا دەخاتەڕوو.
دوای زیاتر لە 30 ساڵ بەسەر دۆزینەوەی تەرمەکەی لە سیاتڵ کە وەک خۆکوژی تۆمارکرابوو، شارەزایان گومان دەخەنە سەر ڕووداوەکە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەڵگەی دژبەکەیەک هەن کە دەکرێت سەلمێنەری کوشتنی ئەنقەست بن.
بەپێی لێکۆڵینەوەی تیمی پزیشکی دادوەری، شیکارییەکان نیشانی دەدەن کە شیبوونەوە لە خانەکانی مێشک و جگەردا ڕوویداوە.
برایان بێرنێت، شارەزای لێکۆڵینەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەمە تاوانە و دەبێت بەپێی ئەوە ڕەفتار بكرێت. لێکۆڵەران لەو بڕوایەدان کە کۆبین بە زۆر دەرمانی دەرخوارد دراوە پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت، پاشان چەکەکە و دەستنووسەکە ڕێکخرابوون بۆ ئەوەی وەک خۆکوژی دەربکەوێت.
لێکۆڵەر میشێل ویڵکینس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شوێنی ڕووداوەکە بە زۆر وردی ڕێکخرابوو، بەڵام نووسینگەی پزیشکی دادوەری باسی لەوە کرد، تەنیا لە کاتی بوونی بەڵگەی بەهێزتر ئامادەن دۆسییەکە بکەنەوە.

