zagros news agency

كۆنفرانسێك بۆ پاراستنی كەلەپووری كوردستان ساز دەكرێت

رۆژی یەكشەممە ٤ی ١٠ی ٢٠٢٦، لە هۆڵی نێودەوڵەتیی هەولێر، كۆنفرانسی “پاراستنی كەلەپووری كوردستان، بەستنەوەی نەوەكان لە ڕێگەی تۆمار، چیرۆك و یادەوەرییەوە” لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بە هاوكاریی دامەزراوەی (Family Search) ساز كرا.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەرپرسانی حكوومی، سەرۆكی زانكۆكان، مامۆستایانی ئایینی ئیسلام، مێژوونووسان، پسپۆرانی بواری پاراستنی كەلەپووری كولتووری، ئەكادیمیست و دەزگاكانی ڕاگەیاندن.

لە كۆنفرانسەكەدا كە دەستپێشخەری و پرۆژەكانی بواری پاراستنی بەڵگەنامەكان و بەدیجیتاڵكردنیان لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بابەتی سەرەكیی كۆنفرانسەكە بوون،.

هەروەها تیشك خرایە سەر ناوەڕۆك و ئامانجی كۆنفرانسەكە و كاركردن بۆ ئەرشیفكردن و بەدیجیتاڵكردنی ئەم سامانە نەتەوەییە و پێشخستنی بە ئامرازەكانی سەردەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق سێ بەشی نەوتەکەی هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکات

سەڵاح

حەلەب؛ خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی گەڕەکە کوردییەکان لە حەلەب جێبەجێ کرا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین