zagros news agency

بێن ئەفلێک ڕاستیی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا دەکات

ئەکتەر و دەرهێنەری ئەمریکی، بێن ئەفلێک، ڕاستیی دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستی لەگەڵ گۆرانیبێژی کۆلۆمبی شاکیرا ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای جیابوونەوەی فەرەمیی لە گۆرایبێژ و ئەکتەر جێنیفەر لۆپێز دەستپێدەکات.

 

بێن ئەفلێک لە کاتی ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی تایبەتی پەخشکردنی فیلمە نوێیەکەی “Animals“، ڕوونیکردەوە، چوونە ناو پەیوەندییەکی سۆزداری تەنیا لە بەرژەوەندی یەکەمەکانی ڕیزبەند نەکراوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەردەوام تەواوی سۆز و سەرنجی خۆی تەنیا بۆ کارەکەی و 3 منداڵەکەی تەرخان دەکات.

 

ئەفلێک ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی هەوڵەکانی پێشکەشکاری بەرنامەی “The View” بۆ کۆکردنەوەی لەگەڵ شاکیرا هەبووبێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم بابەتە تەنیا زانیارییەکی تەواو نوێ بووە بۆی.

 

ئەم ڕوونکردنەوانە دوای ئەوە دێن، پرۆسەی جیابووونەوەی بێن ئەفلێک و جێنیفەر لۆپێز لە کانوونی دووەمی 2025 ئەنجامدرا، بەمەش دۆسییەی یەکێک لە دیارترین پەیوەندییە هونەرییەکانی ساڵانی ڕابردوو داخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …لە پارکی پێشمەرگە فێستیڤاڵی سەری ساڵ بەرێوەچوو

یاسین

بەفەرمی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە لالیگا دیاریکرا

یاسین

ئەکسیۆس: تیمی ترەمپ پێی وایە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن نەکرێت، جەنگ ڕوودەدات

سەڵاح