zagros news agency

مایکل دۆگلاس چیرۆکی هەڕەشەیەکی کوشندەی ژیانی ئاشکرا دەکات

ئەکتەری ئەمریکی مایکل دۆگلاس لە بیرەوەرییە نوێیەکانیدا بە ناونیشانی “One Helluva Ride” ئاشکرایکرد، لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ساڵی 1992 تووشی هەڕەشەیەکی جدی ببووەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم پەرتووکە لە 6ی تشرینی یەکەمی 2026 بڕیاری لەسەردراوە و وێستگە گرنگەکانی ژیانی ئەم هونەرمەندە لەخۆدەگرێت.

دۆگلاس ڕایگەیاند، پۆلیس پێش چوونە سەر سەکۆی ڕێوڕەسمەکە ئاگاداریان کردووەتەوە لەوەی کەسێک بەنیازی پەلاماردانی بووە بە دەرزییەکی تووشبوو بە ڤایرۆسی ئایدز.

دۆگلاس لەو بڕوایەدایە، ئەو هەڕەشەیە لەو سەردەمەدا وەک سزای لەسێدارەدان وابوو. سەرباری ئاگادارکردنەوەی جەستەیی و ترسی زۆر، دۆگلاس سوور بوو لەسەر چوونە سەر شانۆکە، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانی تۆمەتبارەکە لەناو هۆڵەکەدا دەستگیر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شکستێکی چاوەڕواننەکراو بۆ فیلمی ژیاننامەی بڕوس سپرینگستین لە بۆکس ئۆفیسدا

ART

فیلمی نوێی ستار وۆرز لوتکەی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا داگیردەکات

ART

کۆنترین فێستیڤاڵی فیلم لە جیهاندا دەستیپێکرد و فیلمێکی هەڵکەوت مستەفا بەشدارە

ART