zagros news agency

ئەکادیمیای ئۆسکار ڕکابەرییە جیهانییەکان بۆ ساڵی 2027 دەکاتەوە

ئەکادیمیای هونەر و زانستەکانی وێنەی جووڵاو دەرگای کاندیدبوون بۆ ئۆسکاری 2027 داخست، دوای ئەوەی 105 فیلم لە بەشی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی پێشکەش کران.

 

بۆ بەشی نێودەوڵەتیی خولی ئەمساڵی ئۆسکار، 99 وڵات فیلمەکانیان ناردووە. هەروەها 6 بەرهەم بەپێی یاسا نوێیەکان ڕاستەوخۆ چوونەتە پێشبڕکێیەوە.

 

بڕیارە لە 15ی کانوونی یەکەمی 2026 کورتە لیستی ئەو بەشە ڕابگەیەنرێت، کە 15 فیلم لەخۆدەگرێت. دواتر لە 21ی کانوونی دووەمی 2027 پێنج فیلمی کۆتایی دیاری دەکرێن.

 

رێوڕسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە 14ی ئاداری 2027 لەسەر شانۆی دۆلبی لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت.

 

لەنێو بەرهەمە سەرکەوتووەکاندا فیلمی “Fjord” لە ڕۆمانیا،  “Yellow Letters” لە ئەڵمانیا ، “Shame and Money” لە کۆسۆڤۆ دەبینرێن.

 

هەروەها فیلمی “Woman Unknown” لە دانیمارک،  “Angh” لە هیندستان و “Midday Meal” لە ئێران. وڵاتانی عەرەبی بە بەرهەمی جۆراوجۆر بەشدارن، وەک فیلمی “The Stories” لە میسر

 

 و “No Paradise If You Are Killed by a Woman” لە عێراق کە لە دەرهێنانی هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

یاسین

لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

یاسین

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه

سەڵاح