دوای تێپەڕبوونی 8 ساڵ بەسەر دوایین هاوکاری هونەری نێوانیان، هەردوو گۆرانیبێژی کۆلۆمبی شاكیرا و مالۆما لە ڕێگەی گۆرانییەک بە ناوی “AGUA” جارێکی دیکە لەگەڵ یەکتر کار دەکەنەوە.
ئەم بەرهەمە میوزیکییە کە لە 17ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکرایەوە، پشتی بە ئاوازە ناوچەییە گەرمەکان بەستووە.
ئەمە نوێترین هاوکاری نێوانیانە دوای گۆرانییە سەرکەوتووەکانی پێشوویان وەک “Chantaje” لە 2016 و “Clandestino” لە 2018 و گۆرانی “Trap” کە جەماوەرێکی زۆر لە دەوری خۆیان کۆکردەوە.
گۆرانیی “AGUA” هەردوو هونەرمەندەکە دەباتە ناو فەزایەکی نوێی موزیک و گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنیان دروست دەکات.
دەقی گۆرانییەکە باس لە ڕاکێشەریی و ئارەزوو و گرژی سۆزداری نێوان دوو کەس دەکات کە بەردەوام ئەو پەیوەندییە بە بەهێزی لە نێوانیاندا دەمێنێتەوە.
لەم بەرهەمەدا ئاو و ئاگر وەک دوو هێمای دژبەیەک بۆ دەربڕینی هەستی ئارەزوو بەکارهێنراون، بەشێوەیەک ناوەڕۆکەکە لەگەڵ ناوی گۆرانییەکە دەگونجێت کە بە زمانی ئیسپانی بە مانا ئاو دێت.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تراکەکە، ڤیدیۆ کلیپەکەشی بڵاوکرایەو، تێیدا ڕەگەزی ئاو ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دیمەنی سەرسوڕهێنەر بە بینەران دەبەخشێت.

