zagros news agency

می ئەلتۆخی خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی ڤینسی بردەوە

کۆتایی بە چالاکییەکانی 83ـی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس هات. ڕێوڕەسمی کۆتایی لە هۆڵی سالا گراندرێ لە دوورگەی لیدۆ بەڕێوەچوو.

 

می ئەلتۆخی دەرهێنەری دانیمارکی – میسری، خەڵاتی شێری زێڕینی بۆ باشترین فیلم بردەوە، لە رێگەی فیلمی درامایی “Woman Unknown“.

 

فیلمەکە بەردەوام سەرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا کە داستانەکە لەبارەی سەردەمی دوای جەنگی جیهانی دووەمە لە وڵاتی دانیمارک.

 

ماتیلد ئەرسێل ئەکتەری سەرەکی لەم بەرهەمەدا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بەدەستهێنا. ماجی جێلنهاڵ سەرۆکی لیژنەی دادوەری لەگەڵ ئەندامانی دیکە، هاوسەنگییەکی زۆریان لە نێوان دۆسییە سیاسییەکان و بەرهەمە هونەرییەکاندا دروستکرد.

 

ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە تەنیا بۆ بەرهەمە سەربەخۆکان بوو، چونکە کۆمپانیا گەورەکانی هۆڵیوود ئامادەیییان نەبوو.

 

تیشک خستنەسەر بابەتی مافی ئافرەتان و مێژووی سەخت لە ناوەڕۆکی سەرەکی ئەم ڕووداوەدا بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ فەلەستینی لە غەززە کوژران

یاسین

حەج و عومڕەی کوردستان: ئەو هاووڵاتییانەی له سعوودیه دەستگیرکراون خەڵکی هەرێم نین

یاسین

نەتەوەیەکگرتووەکان : عێراقی زیاتر لە ٦٦٠ منداڵی بەتۆمەتی دروستکردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیر کردووە

یاسین