zagros news agency

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

“Poor Things” فیلمێکی ئەمریکییە و نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بەردەوامە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 117 ملیۆن و 625 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 34 ملیۆن و 553 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 83 ملیۆن و 72 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 21 خولەکە و پێشتر خەڵاتی شێڕی زێڕینی لە فێستیڤاڵی نیودەوڵەتیی فیلمی ڤینس بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرە منداڵەکانی نێو زنجیرەی “هاری پۆتەر” دەبنە ملیۆنێر

ART

کوێنتن تارانتینۆ پلانی بەشی سێیەمی “Kill Bill” ئاشکرا دەکات

ART

هاری ستایڵز دوای سێ ساڵ بە ئەلبومێکی نوێوە گەڕایەوە

ART