zagros news agency

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 7ـی حوزەیرانی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 342 ملیۆن و 344 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 189 ملیۆن و 634 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 202 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا ویڵ سمیس و مارتن لۆرەنس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیندزی لۆهان بیر لە سینەمای راستەقینە دەکاتەوە

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART