zagros news agency

لە هەولێر یادی رۆژنامەگەریی سریانی کرایەوە

بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی دیوان، لە شاری هەولێر، یادی رۆژنامەگەری سریانی کرایەوە.

رێوڕەسمی یادکردنەوەکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سریانی و یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی سریانی، بە بۆنەی 175 ساڵەی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی سریانی رێکخرابوو.

لە رێوڕەسمەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومەتی و رۆشنبیرانی سریانی ئامادەبوون، چەند وتەیەک لە بارەی گرنگی و رۆڵ و پێگەی رۆژنامەگەری سریانی پێشکەش کران.

یەکەم رۆژنامەی سریانی بە ناوی “زهریری دبهرا” لە 1ی تشرینی دووەمی 1894 لە شاری ئورمیە دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART

سیدنی سوینی دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی کۆتایی زنجیرەی “Euphoria”

ART