zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیری کارۆ بەسەر دەکاتەوە

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی سەردانی ناوەندی چاپەمەنی و رۆشنبیری کارۆی کرد.

لە سەردانەکەدا، کە محەممەد کوردۆ، جێگری بەڕێوبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ئەریوان سیوەیلی، بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی یاوەری بوون.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەشەکانی ناوەندەکەی بەسەر کردەوە و وێڕای نرخاندنی هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ خزمەتی بواری کولتووری و رۆشنبیری و چاپ و بڵاوکردنەوە، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ خواستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هالی بێری هێرش دەکاتە سەر گاڤین نیوسۆم بەهۆی “بەڵێنە درۆینەکانی”

ART

پەیام عەزیزی لەگەڵ گرووپی هەزار دەف کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات

ART

ئازادکردنی تیمۆسی بوسفێڵد بە مەرجی یاسایی

ART