ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە باکووری کوردستان کۆنسێرتی هونەرمەند خەجێ هەڵوەشایەوە

 

کۆنسێرتەکانی هونەرمەند خەجێ لە شارەکانی ئەرزیرۆم، ئاگری و مۆش هەڵوەشایەوە.

کۆمپانیای ڕێکخستنی  ئەم کونسرێتە ڕایگەیاند: ئەو مۆڵەتانەی پێش چەند مانگێک وەریانگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک پیشان بدرێت لەلایەن خاوەن هۆڵەکانەوە قەدەغە کراوە. کۆمپانیای ڕێکخەر ڕایگەیاندووە بلیتەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێننەوە.

تەنانەت پێشتریش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی کۆنسێرت کۆنسێرتی هونەرمەندان ڕۆژدە و دلژن ڕۆنی لە ئەستەنبوڵ هەڵوەشایەوە، هەروەها کۆنسێرتی ئازاد بێدران لە ئەنتالیاش بەهۆی کۆبوونەوەیەکی دیکەوە هەڵوەشایەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ خەجێ، زیاتری گۆرانیی نیشتمانی و نەتەوەیی دەڵێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

پۆستەری بەشی دووەمی فیلمی “جۆکەر” بڵاوکرایەوە

ART

ماوریتسیۆ پۆلینی لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART