مه‌نسوور جیهانی ـ “عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەمدی دیاری کورد “ئیبراهیم قادری” جه‌ختی کرده‌وه: چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته، جێی پێزانینە.
“عه‌باس غه‌زالی” که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستان و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی “ئیبر
اهیم قادری” نووسیوییه‌تی: وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزی کاک برایمی قادری و خەڵکی هونهرپهروهریی مەهاباد و موکریان؛ سەرەخۆشی لە هەموو کوردستان، بە تایبەتی هونەرمەندان و خەمخۆرانی زمان و مۆسیقای به‌نرخی کوردیی دەکەین.
کاک برایمی قادری بە تاقەسوار، خزمەتێکی هه‌رمان، بێوێنه و مەزنی بە زمانی کوردی و خەڵکی کوردستان کردووە. ئەو قافڵەیەک لە وشە و ئەدەبیاتی ڕەسەنی کوردی پاراست و گەیاندییە نەوەی تازە و به‌داخه‌وه جێی هێشتین. بە تایبەتی لەو کاتە ناخۆشانەی کە تەمی خەم بە سەر وڵات‌دا دەکشا؛ ئەو بە دەنگە خۆش و دڵڕفێنه‌که‌ی وشە ڕەسەنەکانی شادیی و ورەی ڕژاندۆتەوە ناو ڕەگی کۆمەڵگە. بۆیە جگە لەوەی چریکەی دەنگە شادیهێنەرەکەی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته جێی پێزانینە، سەرکەوتنی ئەرکە مێژووییەکەشی زۆر جێی شانازییە. ڕوحیان وەک دەنگیان شاد بێت.
عەباس غەزالی