ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

د.سالار عوسمان ژمارەیەک هونەرمەند و رووناکبیری سلێمانی بەسەرکردەوە

د.سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری راگەیاندنی (پ.د.ک) ژمارەیەک هونەرمەند و رووناکبیر و کەسایەتیی شاری سلێمانی بەسەرکردەوە.

لە شاری سلێمانی، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک) بەمەبەستی سەردان و بەسەرکردنەوە و پرسینەوە لە باری تەندرووستی و ئاگاداربوونی زیاتر لە بارودۆخ و رەوشی رۆشنبیران و هونەرمەندان، ژمارەیەک دیدار و بەسەرکردنەوەی جیا جیای ئەنجام دا.

لە سەرەتادا، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک) بەمەبەستی ئاگایی لە رەوشی بەڕێزیان خاتوو شیرین، هاوژینی حەمەی مەلا کەریم نووسەر و رووناکبیری ناسراوی شاری سلێمانی بەسەرکردەوە.

هەروەها خاتوو رووناک هاوژینی د.عیزەدین مستەفا رەسووڵی زانا و نووسەر و ئەکادیمستی بەنێوبانگی کوردی بەسەرکردەوە.

لە بەردەوامی دیدارەکانی لە شاری سلێمانی، د.سالار عوسمان، ژین خانی کچی رەفیق حیلمی سیاسەتوان و نووسەری بەنێوبانگی کوردی بەسەرکردەوە.

هەروەها بە مەبەستی پرسینەوە لە رەوشی تەندرووستی فوئاد مەجید میسریی نووسەر و رووناکبیری دیاری کوردستان، سەردانی ناوبراوی کرد و لە نزیکەوە هیوای تەندرووست باشی و ساغلەمی بۆ ناوبراو خواست. 

بەسەرکردنەوەی خانەوادەی شەهید شاکر فەتاحی نووسەر و رووناکبیری بەنێوبانگی کورد و یوونس حەمە کاکەی هونەرمەند و ئەکتەری ناسراو و دیاری شارەکەی بەشێکی دیکەی بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک) بوو.

لە درێژەی دیدارەکانیدا بەرپرسی بەشی رۆنشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک)، لە ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم لە شاری سلێمانی پێشوازی لە نووسەر و شاعیر و وەرگێڕ خالید مەجید فەرەج کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Megalopolis” لە سینەماکان نماش دەکرێت

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART