بەبەشداری تیپی هونەری میللی سلێمانی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هیندستان بۆ سەما و میوزیکی فۆلکلۆری لە شاری ڤاراناسی کۆتایی بە نمایشەکانی هێنا.
لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، رۆژی هەینی 29ـی تشرینی دووەمی 2024، چەند نمایشێک لەلایەن تیپی هونەری میللی سلێمانی پێشکەشکران.
لە کۆتاییدا خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵ پێشکەش بە ئەندامانی تیپەکە کرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هیندستان بۆ سەما و میوزیکی فۆلکلۆری لە شاری ڤاراناسی، دوو رۆژ بەردەوام بوو، فێستیڤاڵەکە بە چاودێری سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی بەڕێوەچوو.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2024، تیپی هونەری میللی سلێمانی لە ویلایەتی چاندیگارا لە هیندستان بەشداری فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی سەمای فۆلکلۆری بکات کە چەند وڵاتێک تێیدا بەشدارن.
تیپی هونەری میللی سلێمانی لەلایەن ئەنجوومەنی هیندی بۆ پەیوەندییە کولتوورییەکان به ههماههنگی وهزارهتی رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی هیندستان کراوە و بڕیارە بۆ ماوەی (10) رۆژ لەو وڵاتە لە چەند ویلایەت و شارێک لە چەند فێستیڤاڵێکی “سەما و میوزیك” بهشداری بكات و نمایشی کولتووری کوردی پێشکەش بکات.