لە گەلەری میدیا لە هەولێر، پێشانگەی تایبەتی هونەرمەند گەیلان عەبدوڵڵا ئیسماعیل کرایەوە.
فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە پێشانگەکەدا ئامادەبوون.
لە پێشانگەکەدا، شێوەکار چەند تابلۆیەکی هونەریی خۆی خستەڕوو و کارەکتەری سەرەکی تێیدا کچەکەی گۆنا بوو.
پێشانگەکە بە هاوكاریی بەشی شێوەکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە 19ـی کانوونی دووەمی 2024 کرایەوە و تاوەکو 31 مانگ بەردەوام دەبێت.