zagros news agency

ئەمین هانی هونەرمەندی مەغریبی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئەمین هانی هونەرمەندی مەغریبی، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە بەم دواییانە لە کۆما بوو و هۆکاریشی تەنگەنەڤسی بوو.

ئەمین هانی، یەکێک لە شانۆکارە دیارەکانی مەغریب بوو و وەک دۆبلێر لە چەندین زنجیرەدا بەشداربووە. هەروەها لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی گێڕاوە.

بەشێک لە هونەرمەندانی مەغریب و وڵاتانی عەرەبی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە دەربڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەکەلار یەکەمین دیداری گەرمیان بۆ شیعر، چیرۆک و رەخنە سازكرا

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART