zagros news agency

ئێلیسا ئاهەنگێک لە قوبرس دەگێڕێت

ئێلیسا، هونەرمەندی لوبنانی، لە درێژە ئاهەنگەکانیدا، یەکشەممەی داهاتوو ئاهەنگێک لە قوبرس دەگێڕێت.

بڕیارە لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو گۆرانیبێژە لە 10 شوباتی داهاتوو، ئاهەنگێک بۆ هۆگرانی لە دوبەی سازدەکات، لەو ئاهەنگەدا مەڕوان خوری، هونەرمەندی لوبنانی لەگەڵیدا بەشدار دەبێت.

بەم دواییە ئێلیسا ئەلبوومێکی نوێی بەناوی “أنا سكتين” بڵاوکردەوە کە 12 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچی ناوی “دیدی” لە دۆسییەکانی جیفری ئێپستیندا نابینرێت؟

ART

بەڵگەفیلمێکی نوێ؛ مایکل جاکسن لە نێوان تاوانباری و بێتاوانیدا

ART

گۆڕانکاری لە پڕۆژەی “Ocean’s Eleven”ـدا دەکرێت

ART