لە رێوڕەسمێکدا رێز لە وەرگێڕ و چیرۆكنووسی کورد جەلیل كاكەوەیس گیرا.
رێوڕەسمەکە لەلایەن بەشی چالاكیی وێژەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە هەولێر سازکرا.
لە رێوڕەسمەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەبوون.
رێوڕەسمەکە بەناونیشانی “ئەمەك و شانازی” بوو و رێزگرتن بوو لە تەمەنێک بەرهەم و بەخششی جەلیل كاكەوەیس.
لە ڕێوەڕەسمەكەدا، ئومێد خۆشناو و ئومێد خۆشناو گوتاراین پێشکەشکرد، تێیدا تیشكیان خستە سەر بەرهەم و بەخششەكانی نووسەر و وەرگێڕ لە بوارە جیاجیاكاندا، دواتر لۆگۆی رێزلێنان و چەپكەگوڵی ئەمەك و شانازییان بە کاکەوەیس بەخشی.