zagros news agency

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە

فیلمی ”Moana 2” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە 27ـی تشرینی دووەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە یەک ملیار و 14 ملیۆن و 682 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 446 مليون و 601 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 568 ملیۆن و 80 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە، بەهۆی سەرکەوتنی بەشی دووەمیەتی و دوێن جۆنسن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەری سەرەکیی نیو فیلمەکە دەگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجلینا جۆلی لە پۆستێکدا هۆشداری لە دووفاقی لە مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ دەدات

ART

ئال پاچینۆ یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە و مێژوویەکی زێڕین لە سینەمای جیهاندا تۆماردەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART