zagros news agency

ترەمپ: بۆچوونم له‌ ناردنی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ نه‌گۆڕاوه‌

 

لە میانی گەڕانەوەی لە میامیەوە بۆ واشنتۆن، دۆناڵد ترەمپ لە نێو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی سەبارەت بە پرسەکانی ڕۆژەڤ دایەوە، سەرۆکی ئەمریکا، گوتەکەی لە بارەی ناردنی فەڵەستینییەکانی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ، نوێ کردەوە و، ڕایگەیاند: ”دەمەوێت ئەوانە بتوانن لە ناوچەیەکدا بەبێ ئاژاوە و توندوتیژی بژین”.

پرسیار لە ترەمپ کرا سەبارەت بە لێدوانێکی پێشووی کە باسی لە ناردنی خەڵکی غەززە کردبوو بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەویش لە وەڵامدا گوتی: ”بۆچوونم لەو بارەیەوە نەگۆڕاوە. دەمەوێت ئەوانە بتوانن لە ناوچەیەکدا بەبێ ئاژاوە و توندوتیژی بژین”.

”کاتێک تەماشای کەرتی غەززە دەکەیت دەبینن ئەوێ ساڵانێکی زۆر وەک جەهەنەم وابووە” ترەمپ وای گوت و، باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی زۆرە توندوتیژی لەو ناوچەیەدا باڵادەستە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە خوازیاری بینینی ئاشتییە بۆ ڕۆژەهڵاتی ناوەڕاست و، گوتی: ”بەڕای من دەتوانن دەستەبەری ئەوە بکەن خەڵکەکان لە ناوچە زۆر ئارامتر و ئاسوودەتردا بژین”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ شەڕی دژ بە داعش له‌ سوریا ده‌كه‌ین

سەڵاح

فوئاد حوسێن بۆ لاڤرۆڤ: ئاماژەکان نیشانی دەدەن هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئارادا نییە

یاسین

ئاژانسی تەسنیم: تاران و وڵاتانی ئەورووپا لەسەر دەست‌پێکردنی دانوستان ڕێککەوتن

یاسین