zagros news agency

ئەنجلینا جۆلی کاندید نەکردنی بۆ ئۆسکار پشتگوێ دەخات

پشیبینی دەکرا خانمە ئەکتەری ئەمریکی، ئەنجلینا جۆلی ئەمساڵ بەربژێری خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری سەرەکی ژن بێت، بەڵام ناوی لە لیستەکەدا نەبوو و ئەویش ئەو بابەتەی پشتگوێ خستووە.

هەوادارانی ئەو ئەکتەرە بەوە دڵتەنگ بوون و لەو بڕوایەدا بوون جۆلی دڵتەنگە، بەڵام هەر دوای ئەوە لەگەڵ کوڕەکەی دەرکەوت و زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو. 

بەشداری ئەو ئەکتەرە لە فیلمی “ماریا” قسە و باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام پێدەچێت چانسی ئەوەی نەبێت خەڵات بباتەوە و لە ریوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبیش خەڵاتی بەدەست نەهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART

لە هەڵەبجە ئاهەنگی ئۆپەرێت و گۆرانی بۆ منداڵان سازكرا

ART

پۆستەری 78مین فێستیڤاڵی فیلمی کان بڵاوکرایەوە

ART