ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر یادی جواد رەسوڵ ناجی کرایەوە

دەزگای کەلتووریی یاد بە هەماهەنگیی گۆڤاری یەکەم چرا، لە لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە هۆڵى شەهید مەهدى خۆشناو، بە ئامادەبوونی کۆمەلێک نووسەر رۆژنامەڤان، شاعیر، هونەرمەند و کەسایەتی و کەس و کاری خانەوادەکەی، رێز لە هونەرمەند و پێشەنگ جواد رەسوڵ ناجی بەرز راگرت.

لە سەرەتای رێورەسمەکەدا بەڵگەفیلمێک سەبارەت بە ژیان و بەرهەمی هونەرمەند جواد رەسوڵ ناجی نمایشکرا، دواتر ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وتارێکی خوێندەوە، وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەر و سەرپارشتیارانی رێورەسمەکە، ستایشی خزمەتکردنى خوالێخۆشبوو جواد رەسوڵ ناجى وەک مامۆستا و پەروەردەکارێک کرد. 

هەروەها تیشکى خستە سەر رۆڵى مێژوويى ناوبرا لە پێشخستن و پەرەپێدانى شانۆى کوردى لە شارى هەولێر و خزمەت و کارە هونەرییەکانى بەرزنرخاند، دواتر وتاری دەزگای کەلتووریی یاد لەلایەن هونەرمەند مەولان حەمەدئەمین خوێندرایەوە، تێیدا باسی لە بوارەکانی هونەر و شانۆ و ژیانی پەروەردە و کۆمەڵایەتی لە بارەی جواد ڕەسوڵ ناجی کرد، دواتر وتاری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لەلایەن هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، وتاری گۆڤاری یەکەم چرا لەلایەن موحسین محەممەد پێشکەشکرا.

دواتر قەلغانی دەزگای کەلتووریی یاد لەلایەن ئومێد خۆشناو، پێشکەش بە خانەوادەی هونەرمەند کرا، چەپکە گوڵی رێز و وەفای دەزگای کەلتوریی یادیش لەلایەن هێما سالار، سەرۆکی دەزگای کەلتووریی یاد پێشکەش بە خانەوادەی کرا.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا وتاری خانەوادەی هونەرمەند لەلایەن فریاد جواد رەسوڵ ناجی خوێندرایەوە و گۆڤاری یەکەم “چرا” پێشکەش 

بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART