zagros news agency

هونەرمەندی موزیکژەن رەشید سۆفی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی میوزیکژەنی ناسراوی کورد، رەشید سۆفی، ناسراو بە “شازادەی عود” لە رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ئەو هونەرمەندە یەکێک بوو لە پایەکانی هونەر و میوزیکی کولتووری کوردی، لە 1953 لە شاری کوبانێی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە و لە 1970 دەستی بە کاری هونەری کردووە.

کۆچکردوو، بە میلۆدییە جیاوازەکانی ناسراوە کە ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێناوە، وەک (خازیە هێڤی، گۆلێستانە دڵ و جاڤی یارمان). 

لە هەشتا و نەوەدەکاندا لە تەلەڤزیۆنی سوریا کاری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری پێشکەشکردووە، کە میوزیکی کوردییان دەوڵەمەندتر کردووە.

رەشید سۆفی، بە هۆی نەخۆشییەوە رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

عەباس غەزالی: ناوی عەبدولحەمید حیرەت سەجادی لە ناو زەینماندا هەر زیندووە

ART