zagros news agency

کاتی ئازادکردنی شۆن دیدی کۆمس ئاشکرا کرا

دۆسییەی یاسایی بەردەوامی گۆرانیبێژی جیهانی شۆن دیدی کۆمس شایەتی پێشهاتێکی نوێ بوو، دوای ئەوەی تۆمارەکانی نووسینگەی فیدراڵی بەندیخانەکان نوێکردنەوەیان بۆ ڕێکەوتی پێشبینیکراوی ئازادکردنی کرد، کە بووە 23ی شوباتی 2028.

ئەم گۆڕانکارییە نوێترینە لە ناو زنجیرەیەک دەستکاری لەم چەند مانگەی ڕابردوودا. هەرچەندە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی نەدراوە، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆمس تەنیا ئێستا بەشداری لە بەرنامەیەکی چاکسازی و چارەسەریدا دەکات لە بەندیخانەی فۆرت دیکسی فیدراڵی لە ویلایەتی نیوجێرسی.

پارێزەرەکەی لە ساڵی 2025 ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەڵبژاردنی ئەم شوێنە بە مەبەستی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشەکانی ماددەی هۆشبەر بووە، لەگەڵ ئاسانکاری سەردانی خێزانییەکەی.

سەرەڕای کەمکردنەوەی ماوەی چاوەڕوانکراوی زیندانیکردنەکەی، بەڵام دۆسییەکە هێشتا دوورە لە کۆتایی، چونکە کۆمس بەردەوامە لە تانەدان لەو سزایەی کە بەسەریدا سەپێنراوە کە 50 مانگ زیندانییە.

تیمی بەرگری لەو بڕوایەدایە، سزاكە زۆر توندە، لە کاتێکدا داواکاری گشتی فیدراڵی سوورە لەسەر دروستی بڕیارەکە، بەمەش ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی لە نێوان هەردوولادا بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا گۆڕانکاری دیکە ڕووبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک زیاتر لە 100 دوکان زیانییان پێگەیشتووە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

سەڵاح

لە نیپاڵ خۆپیشاندەران پەرلەمان و ماڵی سەرۆککۆماریان سووتاند

یاسین