ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یادی دامەزراندنی ئنیستیتوتی فه‌ڕه‌نسی لە هەولێر کرایەوە

لە هەولێر یادی 15 ساڵەی کردنەوەی ئنستیتیوتی فه‌ڕه‌نسی لەو شارە کرایەوە.

دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە نوێنەرایەتی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هەریەک لە چنوور نامق، راوێژکاری وەزارەت و غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت ئامادەبوون.

رێوڕەسمی یادکردنەوەکە ئێوارەی دووشەممە، بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی کونسوڵخانە و ئنیستیتوی فەرەنسی و رۆشنبیر و هونەرمەندانی هەولێر بەڕێوەچوو.

فرێدریک تارید، بەڕێوەبەری ئنستیتیوتی فەڕەنسی لە هەولێر و دەشتی عومەر سدیق، بەرپرسی کاروباری کولتووریی و پەیوەندییەکان پێشوازیان لە شاندی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کرد.

ئنیستیتوتی فه‌ڕه‌نسی لە هەولێر یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی هونەر و رۆشنبیری لە هەولێر و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان وێڕای پشتیوانییەکانی بۆ چالاکییەکانی ئنیستیوتەکە، بە بۆنەی دامەزراندنییەوە پیرۆزبایی لە بەڕێوبەر و ستافی ئنیستیوتەکە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

یەكەمین پێشانگەی دیجیتاڵ فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی لە هەولێر كرایەوە

ART

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

ART