رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، پۆستەری 78مین خولی فێستیڤاڵەکەیان بڵاوکردەوە.
بڕیارە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە 13 تاوەکو 24ـی ئایاری 2025 لە شاری کانی فەرەنسا سازبکرێت.
کان بە یەکێک لە پێنج گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لەسەر ئاستی جیهاندا دەناسرێت.
ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە فیلمساز و هونەرمەندان لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبن.
خەڵاتی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە چڵە خورمای زێڕینە و یڵماز گونەی تاکە دەرهێنەری کوردە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت.

