تۆڕی نێتفلێکس وەرزی دووەمی زنجیرەی “Wednesday” بەرهەمهێناوە و وێنەی نێو زنجیرەکەی بڵاوکردەوە.
وەرزی یەکەمی زنجیرەکە لە 2022 بڵاوکرایەوە و بڕیارە وەرزی دووەمی لە 6ـی ئابی 2025 بڵاوبکرێتەوە.
وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە نووسینی ئالفرێد جۆگ و مایلز میلەر، تین بیرتۆن وەک دەرهێنەری جێبەجێکار کاری کردووە.
جینا ئۆرتێگا، ئیما مایەرز، کاسرین زیتا جۆنز و جۆی سەندای رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

