zagros news agency

کۆڕێکی رەخنەیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی هەینی، لە هوتێل ئۆسکار، کۆڕێکی رەخنەیی لەبارەی هەردوو شانۆگەریی “پردێک لە شوشە” و “ئەبواب” بەڕێوەچوو.

کۆڕکە لە چوارچێوەی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو و فەرهەنگ غەفوور، بەرێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک شانۆکار ئامادە بوون.

لە هەمان رۆژدا دوو بەرهەمی شانۆیی لە هۆڵی بەرێوەبەرایەتیی شانۆ هەولێر و هۆلی رۆشنبیری نمایشکران.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر سازبکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی پێری: پەیوەندیی لەگەڵ جاستن ترودۆ هاوسەنگی و ئارامی بەخشیوە

ART

داود عەبدولسەید کۆچی دواییکرد

ART

ئەستێرەکانی هۆڵیوود؛ لە سەر فەرشی سوورەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان

ART