بڕیارە لە 23ـی ئایاری داهاتوو، فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی “Fountain of Youth” لە پلاتفۆڕمی ئەپڵ تیڤی بڵاوبکرێتەوە.
لە فیلمەکەدا جۆن کراسینسکی، ناتالی پۆرتمان و عیسا گۆنزالێس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
فیلمەکە باس لە پەیوەندی خوشک و برایەک دەکات کە پلان بۆ ئەنجامدانی دزیەکی گەورە دادەنێن.
بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە لە ئاداری 2024 لە میسر وێنەگیراوە.

