zagros news agency

خەڵاتەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ دابەشکران

رۆژی شەممە، لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی هەولێر  بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لێژنەی باڵای فێستیڤاڵ و بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد و بیانی بەڕێوەچوو. 

هیوا سوعاد، سەرۆکی لێژنە فێستیڤاڵ وتەیەکی لەبارەی کۆتایی هاتنی فیستیڤاڵ پێشکەشکرد، دواتر چەند برگەیەکی هونەری پێشکەشکران.

لە کۆتایدا پارێزگاری هەولێر و هیوا سوعاد قەڵغانی رێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش بە هەردوو ئەستێرەی دیاری میسری، هونەرمەندان شیرین و ئەحمەد بدێر کرد.

لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆ هەولیر، 10 گرووپی شانۆ لە وڵاتانی تونس، لیبیا، میسر، ئێران، تورکیا و باشووری کوردستان و عێراق بەشداربوون.

فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر سازکرا و یەک هەفتە به‌رده‌وام بوو. 

لە فێستیڤاڵەکەدا رۆژانە له‌ دوو كاتی جیاواز دوو شانۆگەرى نمایش دەکران و لەلایەن لیژنەیەکی دادەوەری شارەزاوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە 17 شارۆچکەی لوبنان فسفۆڕی سپی بەکار هێناوە

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

سەڵاح

فۆتۆگرافەر محەممەد بەکر بەسەرکرایەوە

ART