کازم ساهیر، هونەرمەندی عێراقی، مانگی داهاتوو دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت.
دوو ئاهەنگەکە لە 17 و 18ـی ئایاری داهاتوو لە ئۆپێرای دوبەی سازدەکرێن.
بڕیارە ساهیر لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە و کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
“مع الحب” دوایین ئەلبوومی گۆرانیی ئەو هونەرمەندەیە و 13 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت کە تێکڕایان لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی.
ئەلبوومە نوێیەکەی لە دوای هەشت ساڵ دابڕان بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی، دوایین ئەلبووم بەناوی “کتاب الحب” بوو لە 2016.

