zagros news agency

مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت کرایەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە “پارکی ئازادی” شاری سلێمانی “مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت” کرایەوە.

مۆنۆمێنتەکە تایبەتە بە ناوی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و ئازادی عێراقەوە، گیانیان لەدەستداوە.

لە مۆنۆمێنتەکەدا ناوی 550 رۆژنامەنووسی قوربانی تۆمار کراوە و لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا، وێبسایتێکی تایبەتیش بە بەرهەمی رۆژنامەنووسەکان بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەست بەوەشان دەکات.

هەر لە چوارچێوەی پڕۆژەی مۆنۆمێنتەکەدا، بەشێکی تایبەت تەرخاندەکرێت بۆ پاراستن و نمایشکردنی کەلوپەلی ئەو رۆژنامەنووسانەی گیانیان بەختکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٦یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین بەڕێوەدەچێت

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

راغب عەلامە ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتێکی گەورە لە پاریس دەکات

ART