zagros news agency

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی عەلی حەریری دەستیپێکرد

رۆژی سێشەممە، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەریر، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستیی عەلی حەریری دەستیپێکرد.

کۆنفرانسەکە بە درووشمی “عەلی حەریری؛ سوارچاکی شیعر و پێشەنگی داهێنان” لە لایەن زانکۆی سەلاحەدین، کۆلیژی پەروەردە – شەقڵاوە سازدراوە و ئەمە دووەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلیژەکەیە.

لە تەوەرێکی کۆنفرانسەکەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە ژمارەیەک پانێلیستەکان کرد.

لە ناساندنی کۆنفرانسەکەدا، کۆلیژی پەروەردە – شەقڵاوە رایگەیاندووە، كۆنفرانسەکە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەیەكی زانستیی لەبارەی ژیان و شیعرەكانی یەكێك لە پێشەنگانی شیعری كوردی، عاریف و شاعیری ناسراو عەلی حەریری (1530-1600) لە بوارە جۆربەجۆرەكانی ئەدەبیات، تەسەوف، زمان و ئایین وەك دەروازەیەك بۆ زیاتر ناساندنی تا بەو هۆیەوە توێژینەوەی ئەكادیمیی لەبارەوە بۆ بكرێ و لە وردەكارییەكانی ژیان و بەرهەمی بكۆڵدرێتەوە و ببێتە بناغەیەكی روونتر بۆ بینای مێژووی ئەدەبی كوردی.

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، تایبەت بوون بە ژیان، بەرهەم و ئەفراندنی عەلی حەریری و کاریگەری بەرهەمەکانی لەسەر شاعیرانی دوای خۆی و کاریگەرییەکانی تەسەوف و عیرفانی کوردی لەسەر بەرهەمەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر شانۆگه‌ریی “جادووگه‌ری ئۆز” نمایشکرا

ART

لەیدی گاگا دەبێتە ئەستێرەی بەشی دووەمی “The Devil Wears Prada”

ART

فیلمی “Flight Risk” لە سینەماکاندا پێشاندەدرێت

ART